لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ژمارەیەک لە کاندیدانی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ڕایانگەیاند، پابەندی بڕیاری سەرکردایەتییان نابن و بەشداری لە کێبڕکێی هەڵبژاردندا دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\9\2018، سۆزان حسێن، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، لە شاری سلێمانی رایگەیاند "ئێمە لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە ژمارەی خۆمان، وەکو کاندید وەرگرتووە، ئێستا تەنیا هەشت رۆژمان بۆ بانگەشە لەبەردەم ماوە".
ئەو کاندیدەی هاوپەیمانی، لەو پرێس کۆنفراسەدا، ئەوەشی خستە روو، کە سەربەخۆ ئەم بڕیارە دەشکێنین و دەچینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، وتیشی "بۆیە داواکارین خەڵکی کوردستان بزانن هەڵوێستمان بڕیارێکی بوێرانەیە و بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانە".
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پشتیوانی ئەوان تەنیا خوا و خەڵکی کوردستانە، بۆیە لەمەودوا پابەندی بایکۆتی هەڵبژاردن نابن.