ڕۆژنامەى حەیاتى لەندەنى بڵاویکردەوە پارتى بەرهەم ساڵحى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار قبوڵ نییە و، مەرجى پارتیش بۆ کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح ئاشکرادەکات.
لە راپۆرتێک‌دا رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئاماژەی بەوەکردووە، پارتی قبوڵی نییە بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکرێت و مەرجی بۆ یەکێتیش داناوە لەبەرامبەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵحدا پۆستی پارێزگاری کەرکوک و تەواوی ئەو وەزارەتانەی بەر کورد دەکەویت لە بەغدا بدرێنە پارتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی فشار ده‌كات بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
باسی لەوەشکردووە، ئامانجی پارتی له‌و كاره، له پێناو سه‌پاندنی رێککەوتنێکی نوێدایە لەگەڵ یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پارتی به‌رهه‌م ساڵح ره‌تده‌كاته‌وه چونكه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكکه‌وتنه بووه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسیی کرا بە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق .
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، پابەندنین بە کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح لەلایەن یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، بەڵکو پارتی کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە دەبێت.