بەوێنە..بەرپرسێکی گەورەی سەربازی کورد کۆچی دوایی کرد

فازل بەرواری فەرماندەی هێزی ئاڵتونی عێراق کۆچی دوایی کرد.

فازل بەرواری  یەکێکە لە فەرماندە کوردەکانی نێو هێزی عێراق و بە یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی هێزە کاریگەرەکانی عێراقی ناوزەد دەکرێت، کەمێک پێش ئێستا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.


فازل بەرواری له‌دایكبووی ساڵی 1966ی شاری دهۆكه‌، دوا پلەی لە ریزی هێزە عێراقییەکان پله‌ی لیوای هه‌بووه‌ و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتوونی هێزی دژه‌ تیرۆری عێراقی بووه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دژی داعش دەوری دیاری هەبووەو رۆڵی بەرچاوی هەبوو لە ئازادکردنی بەندوای موسڵ لە دەستی داعش لە سەرەتای رزگاکردنی پارێزگای موسڵ لەدەستی داعش.

PM:08:37:20/09/2018