بەرپرسێکی سیاسی کورد کۆچی دوایی کرد

ئیبراهیم ئایهان پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر كۆچی بە نەخۆشیەکی لەناکاو دوایی كرد.
رەزان ئایهان هاوسەری ئیبراهیم ئایهان، ئەو هەواڵەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات پشتڕاست کردەوە و راشیگەیاند كە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەكەی دەچنە هەولێر.

ئیبراهیم ئایهان كە لە دوو خوولی رابردووی پەرلەمانی توركیادا نوێنەرایەتی شاری روهای باكوری كوردستانی دەكرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ئیبراهیم ئایهان لە خوولەکانی 24 و 25ی پەرلەمانی تورکیادا، پەرلەمانتاری شاری ڕوها بوو لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان، ساڵی 2010 لەسەر کەیسی کەجەکە دەستگیرکرا، بەڵام پاش چوار ساڵ و لە ساڵی 2014دا ئازادکرا.




PM:09:32:20/09/2018