حکومەتی هەرێم لەسەر سێ مووچە دواکەوتووەکەی ئەمساڵ روونکردنەوە دەدات

حکومەتی هەرێم ده‌باره‌ى پاشكه‌وتكردنى مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ ده‌ڵێت "حكومه‌ت مانگ به‌ مانگ مووچه‌ى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان دابه‌شده‌كات و ئه‌گه‌ر داهاتى هه‌رێمیش زیادبێت، پاشه‌كه‌وت به‌یه‌كجاریى نامێنێت".

 

 

سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ماڵپەڕی دواڕۆژى راگه‌یاندووە "له‌باره‌ى پاشه‌كه‌وتى سێ مانگى كۆتایى ئه‌مساڵ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ مووچه‌ مانگ به‌ مانگ به‌سه‌ر چین و توێژه‌كان دابه‌شده‌كرێت واته‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك، مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت".

وتەبێژی حکومەت دەشڵیت "ئه‌گه‌ر داهاتى حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌ى ئێستا زیاتربێت، ئه‌وا پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى به‌یه‌كجاریى نامێت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌".

له‌ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگانه‌، پێویستى به‌ 725 ملیار دینار هه‌یه‌، له‌كاتێكدا جگه‌ له‌ داهاتى ناوخۆ، وه‌زاره‌تى دارایى بڕى 317 ملیار دینارى مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق و 378 ملیار دیناریش له‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ پێده‌گات.

حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان لەساڵانی 2015 و 2016 و 2017 مووچەی سێ یان چوار مانگی دابەشنەکردووە، واتا مووچه‌ى چوار مانگى كۆتایى ساڵى 2015 و سێ مانگى كۆتایى 2016 و سێ مانگى كۆتایى ساڵى 2017ی پاشه‌كه‌وت كردووه‌ و دابه‌شینه‌كردووه‌، 



PM:11:17:20/09/2018