نەجمەدین کەریم: شەرم ناکەم ببم بە پارتی

نەجەمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارێزگاری پێشووی کەرکوک، ئاشکرای دەکات یەکێتی نەماوەو دەشڵێت" شەرم ناکەم ئەگەر ببم بە پارتی".

د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری‌ پێشوی‌ كه‌ركوك‌و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ روداو باس لەو دەنگۆیانە دەکات کە بووە بە ‌پارتی و‌، ده‌ڵێت، "نەخێر نەبومەتە پارتی، من شەرم ناکەم ئەگەر ئەو رۆژەی قەرار بدەم‌و ببه‌م بەپارتی، مەبەستم ئەوە نییە کە پێم عەیب بێت، پارتی حیزبێکە کە ئەزمونی هەیە، من رۆژێک لەرۆژان پارتی بوم”.

دەربارەی مانەوەی لە ریزەکانی یەکێتی، ناوبراو دەڵێت " جگە لەپەیوەندی برادەرایەتی‌و شەخسی لەگەڵ کاک کۆسرەت، بەڵام پەیوەندی رەسمیم لەگەڵ یەکێتی نەماوەو بۆ هیچ کۆبونەوەیەک لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە نەڕۆیشتووم‌و داواشم لێنەکراوە”.

 نەجمەدین کەریم لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا وتیشی  "داواشم لێبکرێت بەشداریی بانگەشە ناکەم بۆ لایەنێک، راستە سەرکردایەتی‌و مەکتەبی سیاسی‌و ئەنجومەنی ناوەند نەبون‌و چەند کەسانێک هەڵساون ئەم نەهامەتیی‌و ئەم دۆخەیان بەسەر کەرکوک هێناوە بەبێ ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەو پرسە بکرێت، کە ئەنجامی هیچ نەبووە. من ناتوانم پارێزگاریی لەوە بکەم، سبەینێ بچمە ناو خەڵک بەتایبەتی ئەو شوێنانەی ئاوارەی کەرکوکی لێیە، بڵێم دەنگ بەوە بدەن ئەی لێم ناپرسن ئێمە بۆ لێرەین؟ ئێمە بۆ وامان بەسەر هاتووە؟”.

نەجەمەدین کەریم لە١٦ ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ەوە دوای پەلاماردانی کەرکوک و ناوجە جێناکۆکەکان لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە، نەگەڕایەوە بۆ هەولێر و لەژێر سایەی دەسەڵاتی پارتی دا دەژی.



PM:11:42:20/09/2018