وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە بڵاوكردەوە و پەكەكەی، لە لیستی تیرۆر دەرکردووە
.
لە راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لەوە كراوەتەوە، كە لەنێو توركیا بەرەنگاری پەكەكە و لە وڵاتانی دیكەیش بەرەنگاری داعش بوونەتەوە. ئەوەی بۆتە جێی سەرنج ئەمساڵ ئەو گوزارشتانە لە راپۆرتەكەدا لابراون كە "توركیا یەپەگە وەك باڵێكی پەكەكە دەبینێت".
لە راپۆرتەکەدا هاتووە " ئەو دەوڵەتانەی سپۆنسەری تیرۆر دەكەن"دا ئێران، سوودان، سووریا و كۆریای باكوور خراونەتە لیستی "سپۆنسەرانی تیرۆر".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێن " سەرباری ئەوەی كۆریای باكوور بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە ناوچەكە و دراوسێیەكانی دەكات هەروەها لە سنووری وڵاتانی دیكەیش بۆسە دەنێتەوە".
لەبارەی ئێرانیشەوە لە راپۆرتەكەدا هاتووە "ئێران كە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە وەك پشتیوانی تیرۆر دیاریكراوە، جگە لە حزبوڵڵا لوبنان و گرووپە تیرۆریستییەكانی غەززە هەروەها بە پشتیوانیكردنی گرووپە جیاجیاكان لە سووریا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ش بەردەوام بووە لەو چالاكییانەی پەیوەندیدارن بە تیرۆر".