جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامبوونى ناكۆكیی له‌سه‌ر دیاریكردنى گه‌وره‌ترین كوتله له‌ناو په‌رله‌مان، بهكاندیدكردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
حه‌سه‌ن كه‌ریم، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر فراكسیۆنى سائیروون، ڕایگه‌یاند "ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، تائێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی ناكرێته‌وه، چونكه پێشتر دادگاى فیدڕاڵى له‌ساڵى 2010 ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌وه داوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و ناكۆكییانه به‌دیاریكردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، كۆتایی به‌و گفتوگۆ و ناكۆكییه ده‌هێنێت، وتیشی "ده‌بێت كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ و لێهاتوو دیاری بكرێت، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت خزمه‌تى هاووڵاتییان بكات و گه‌نده‌ڵێ نه‌هێڵێت، مه‌رجه‌كانى مهرجهعییهتیشی تێدا بێت".
هه‌رچه‌نده زیاتر له چوار مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایارى 2018 تێپه‌ڕێوه، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر دیاریكردنى كاندیدێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانى داهاتووى عێراق، ڕێك نه‌كه‌وتوون.