تەڤگەری ئازادی: بایکۆتی هەڵبژاردن ناکەین

تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تاڤگەری ئازای ڕایگەیاند کە ئەوان بایکۆتی هەڵبژاردن ناکەن بەڵام دەنگیش بە هیچ لایەنێکی دیاری کراو نادەن.

تارا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لە ئەنجامی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی لێدوانێكی ئێمە كە پارساڵ بۆ ڕیفراندۆم بڵاومان كردبویەوە زۆر كەس وا تێگەشتووە نوێیە و بۆ هەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلولە و ئێمە بایكۆتمان كردووە!:

هەروەها نوسویەتی لێرەوە ڕایدەگەیەنین كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تەڤگەری ئازادی بایكۆتی پرۆسەكە ناكات، لە هەمان كاتدا پشتگیری هیچ لیستێكی دیاریكراو ناكات، بەڵكو لە چوارچێوەی كۆمەڵێك پێوان و پرەنسیپی مرۆڤایەتی و وڵاتپارێزی و نیشتیمانی و نەتەوەیی هاوكات باوەڕی بە پرسە ئازادی ودیموكراتییەكان پشتیوانی چەند كاندیدێك دەكەین بێ ڕەچاو كردنی لیست و حیزبەكەی".



PM:04:07:21/09/2018