ساڵح
موسلم ڕایگەیاند له‌دوای ڕێكه‌وتنی پۆتین و ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر ئیدلب ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت
میلیشیاكان لهئیدلهبهوه بگوازێته‌وه بۆ عه‌فرین
ساڵح موسلم سه‌رۆكی یه‌كه‌ی دبلۆماسی بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی(TEV-DEM) ڕایگەیاندووە، دوای كۆبونه‌وه‌و ڕێكه‌وتنی سوتشی له‌نێوان پۆتین
و ئه‌ردۆگان له‌سه‌ر ئه‌دله‌ب و به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌ردۆگان ده‌بێ تا 15 ی
ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو نه‌خشه‌ی پشتگیری له‌میلیشیا چه‌كداره‌كان ڕونكاته‌وه به‌تایبه‌تی
تایبه‌ت به‌هه‌موو ئه‌و چه‌كه قورسانه‌ی له ئیدلب دان و پێشتریش ئه‌ردۆگان وای
ده‌رده‌خست كه‌ده‌بێ ڕاگه‌یانده‌كانی توركیا رێگه له‌كاره‌ساتی مرۆیی ئه‌دله‌ب
بگرن ساڵح موسلم ئاماژه‌ی به‌گفتوگۆكانی ئه‌ستانه كرد كه‌هه‌ر سێ لایه‌نی توركی و
ڕوسی و ئێرانی رێكیان خستبوو وتی گفتوگۆكانی ئه‌ستانه بۆ هه‌موو میلیشیاكان به‌سه
له‌ناوچه جیاجیاكانی سوریا له ئه‌دله‌ب و هه‌وڵێك بوو بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و
میلیشیایانه له ئیدلب، به‌ڵام ده‌وله‌تی توركی ڕێگری كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی وای
لێهات ڕوسیاش هه‌وڵیدا ئێران له‌و كێشه‌یه به‌دووری بهێڵێته‌وه ئێستا قسه له‌سه‌ر
هێرشه بۆسه‌ر ئه‌دله‌ب كه‌هیچ نیه جگه لهپرۆپاگهنده و وروژاندنی ڕاگه‌یاندنه‌كان
نه‌بێت ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌چه‌واشه‌كاری بۆ خه‌ڵكی سوریا له‌ڕاستیدا بچوكترین
گۆڕانكاری له‌و پرسیاره‌ی ئه‌دله‌ب دا نابینی..به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ئێران و
حكومه‌تی سوریا پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی بگاته بنبه‌ست.
موسلیم ڕاشیگەیاندووە
ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركی له‌سوریا شاراوه نییه، به‌ڵام نازانین رێكه‌وتنه تازه
ئیمزاكراوه‌كان له‌نێوان توركیا‌و ڕوسیادا چین به‌بێ گومان هیوادارین جارێكی تر
كورد وه‌ك هێزێكی سازشكار ته‌ماشا نه‌كه‌ن و ناچارمان نه‌كه‌ن، چونكه هه‌ر جۆره
ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك له‌دژی كورد هه‌بێ ئیمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگری
له‌خۆمان ده‌كه‌ین له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازیه‌وه.
له‌به‌شێكی
تری لێدوانه‌كه‌یدا ساڵح موسلم ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌و میلیشیا تیرۆرستانه له‌لایه‌ن
توركیاوه پاشه‌كشه‌یان لهئهدلهب پێ بكرێ ئه‌وا بێگومانین ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێ
له‌عفرین جێگیریان بكات ئێمه ڕێگه به‌وه‌ناده‌ین، چونكه عه‌فرین لای ئێمه
مانا‌و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نابین و ئه‌گه‌ر شتی واش
ڕوبدات ئه‌وا ناوچه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت
هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە
ڕاشیگەیاندووە به‌بێ ڕازیبونی ڕوسیا توركیا ناتوانێ و له‌توانایدا نییه په‌لاماری
باكوری سوریا بدات كه‌له‌لایه‌ن هێزه دیموكراته‌كانی سوریاوه ئازادكراوه.