کەسایەتی دیاری ناوچەی قەرەداغ، دلێر شێخ مستەفا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " ئەو کەسەی بەدەمانچە لە کەسێکی تر دەدات بە دوور‌و نزیک پەیوەندی بە بنەماڵەی ئێمەوە نییە"، بەڵام کچەکەی دەڵێت" چوار ساڵ لەمەوبەر کێشەی هەبووەو دوو مانگ لە ماڵی ئێمەبووە".
رێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری پێشووی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێن ئارتی دەڵێت " ئەو کەسە چوار ساڵ پێش ئێستا کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەبووە و شێخ دلێر بۆی چارەسەرکردووە و ماوەی دوو مانگ لە ماڵی ئەوان ماوەتەوە".
بە پێچەوانەی لێدوانی کچەکەیەوە، شێخ دلێر شێخ مسته‌فا لە ڕوونکردنەوەکەیدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە، دەڵێت: "ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه كه تێیدا كه‌سێك به‌ناوی (ئاراس شێخه) سوكایه‌تی به هاوڵاتییه‌ك ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوور له هه‌موو عورف و نه‌ریتێكی مرۆیی ره‌فتار ده‌كات، هه‌ندێك شوێن وایان بڵاوكردۆ‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه پاسه‌وانی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فایه و هه‌ندێكی تر به پاسه‌وانی شێخ دلێر شێخ مسته‌فا ناویان بردوه، ئێمه لای خۆمانه‌وه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و بابه‌ته ره‌تده‌كه‌ینه و ناوبراو نه له نزیك نه له دوور هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه.”
لەسەر ھەمان بابەت ئێوارەی ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەو تۆمەتبارە لە رۆژی ٢٠١٨/٩/١٢ لە سلێمانی پاش ئەوەی پۆلیسێک و ئاسایشێکی بریندار کردووە، بە برینداریی دەستگیر کراوە.