سونەی عێراق لەگەڵ ئۆردوغان کۆبوونەوە

هاوپەیمانیی 'میحوەری وەتەنی' لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە تورکیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە خەمیس خەنجەر بڵاوی کردووەتەوە، دیدارەکە ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە "لە دیدارەکەدا باسیان لە گەشەسەندنی عێراق و ناوچەکە و هاوکاریی نێوان دوو وڵاتی عێراق و تورکیا کراوە".

ئەو دیدارە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت، کە حکومەتی نوێی عێراق هێشتا پێک نەهاتووە و خەمیس خەنجەر هیچ پۆستێکی حکومیی نییە.

خەمیس خەنجەر لە عێراقدا وەک بازرگانێکی سوننەکان دەناسرێت و لەسەر ناوی هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی سیاسەت دەکات، هەروەها دەوترێت کە ئەو هاوپەیمانییە لەگەڵ گروپەکانی وەک ئیخوان لە پەیوەندیدایە.


AM:12:07:22/09/2018