سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێرو چەندین دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاریی میدیا عیراقیه‌كانیش، حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی باڵای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ئامانجی‌ سه‌ردانه‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌ ئاشکراکراوە، "دۆسێكانی تایبه‌ت به‌كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆك كۆماری داهاتوی عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی عیراق به‌گشتیی تاووتوێده‌كرێت".



AM:11:24:22/09/2018