وەزارەتی ناوخۆ کچان و ژنان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم داوا لەو ژن و کچانە دەکات، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی تایبەتیان لێکراوە پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسەوە بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم  ئاگاداری ھەموو ئەو ئافرەتانە دەکاتەوە، کە تا ئێستا لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و نامە و ھەروەھا ھەر ئامرازێکی تری رووشاندنی کەسایەتی و ئابڕوبردندان  بەبێ سڵەمینەوە پەیوەندی بکەن بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە "ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، گەرمیان، سۆران، ڕاپەڕین"، یاخود نوسینگەکانمان ئاگاداربکەنەوە لەسەر ئاستی قەزاکان.

ئەوەش هاتووە، ئەو ژن و کچانەی هەڕەشەیان لێدەکرێت دەتوانن پەیوەندی بکەن بە بنکەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکانەوە لە رێگەی ھێڵی گەرمی تەلەفۆنەکانیانەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم-دا هاتووە، "داوا لە کچان و ژنانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بە ئاگاییەکی زۆر زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەن، چونکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا گرەنتی پاراستنی تایبەتمەندی و نھێنییەکانی کەسایەتی ھیچ کەس ناکەن و ھەر وێنەیە و ڤیدیۆ و نامەیەکی دەنگی تا ئەو جێگەیە پارێزراوە، کە لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و ھەژمارە تایبەتییەکانەوە دەرناچێت و نانێردرێن بۆ کەسانی دیکە.

لەکۆتایی ئاگادارییەکەدا ژمارە تەلەفۆنەکانی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان لە سەرجەم شارەکانی هەرێم خراوەتەڕوو کە بریتین لە:

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ھەولێر ٠٧٥٠٧٥٩٨١٧٢ ٠٦٦٢٥٦٧٢٧٢

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سلێمانی ھێڵی گەرمی ژمارە ١٩٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / دھۆک ٠٦٦٤٥٦١٣١٥ - ٠٧٥٠٧٨٥١٨٨١

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / گەرمیان ٠٧٤٨١٧٨٤٨٤٩

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / سۆران ٠٧٥٠٧٠٧٧٨٣٣

بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی / ڕاپەڕین ٠٧٤٨٠٢٧٥٠٨١



PM:01:54:22/09/2018