ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشە چەكداریەکەی ئەمڕۆ ئەنجامدرابوو بۆسەر نمایشێكی سەربازی ئێرانی کە بەبۆنەی یادی جەنگی عێراق- ئێرانەوە سازکرابوو بۆ 24 كەس کوژران و زیاتر لە 60 بریندار بەرزبووەوە.
ئاژانسی ئیسنا-ی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەكە چەكداریی بووە لەلایەن گروپێكی چووار کەسی ئەنجامدراوە، کە تیایادا 24 كەس کوژران و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له چوار هێرشبه‌ره‌كه كردووه، و دوو هێرشبه‌ریان كوشتووه،و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە هێرشبه‌ران جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ركردووه و، له پشت سه‌كۆی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردنی وته‌ی به‌رپرسانه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ته‌قه‌یان كردووه.
دوای هێرشەكە ئێدمیراڵ عەلی فەدەوی یاریدەدەری فەرماندەی سوپای پاسداران رووداوکەی خستە ئەستۆی چەکدارانی داعش و رایگەیاند، هێرشەکە درێژەی پەلەقاژێكانی داعشە لەعێراق و سوریا و نیشانەی دۆڕانیانە.
هەروەها محەمەد جواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەخێرایی وەڵامیان دەبێت و وڵاتێكی بیانیشی تۆمەتبار كرد بەوەی ئەو هێرشكارانەی چەكدار كردووە بێئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ببات.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ئەیلول، له‌میانی ڕێكخستنی نمایشێكی سه‌ربازیدا له شاری ئه‌هوازی ئێران ، کە به بۆنه‌ی یادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران-عێراقه‌وه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا سازکرابوو، لەلایەن گروپێکی چەکدارییەوە هێرش کرایە سەر سه‌ربازانی ئێران و له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك كوژراون و برینداربوون.
له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٨ شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران به ناكۆكییه‌ك له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ستیپێكرد.