ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەى زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا ئاشکرادەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ھەرێم میکانزمەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستەکانی بۆ خولەکانی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی دیاریکرد.

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی رایگەیاند، لەبەر رۆشنایى رێنمایى ژمارە (٥) ى ساڵى ٢٠١٨، كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێنماییی سەبارەت بە میكانزمه‌كانی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى ئینگلیزی ده‌ركراوە.

وتیشی، ئەو رێنماییانە لە میانی کۆبوونەوەی نێووان ئامانج سه‌عید راوێژكاری وه‌زیر و سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی و رێكخراوی  ئەمیدیستى ئەمەریکیی لە عيَراق دەرکراوە.

لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەکردنەوەی خولی پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستیی، کە تاقیکردنەوەی ستانداردی نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزییان ئەنجامداوە، بەڵام نمرەی پێویستیان بەدەستنەھێناوە.

کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی میکانیزمەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینکلیزی بۆ دیاریکردنی ئاستەکان



PM:03:34:22/09/2018