پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند، بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌ى رزگارى سه‌ربه قه‌زاى كه‌لار دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركردووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە پۆلیسى گه‌رمیان ئاماژەی بەوەکردوە، بنکەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووه کەبڕی دووهه‌زراو ٥٠٠ دۆلارى ئه‌مه‌ریكى و یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دیناری عێراقییان لە ماڵی خزمێکی خۆیان دزیبوو.
باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس کە بڕی دووهه‌زارو٥٠٠ دۆلارى ئه‌مه‌ریكى و یەک ملیۆن و٣٠٠هەزاردیناری عیراقی لەماڵەکەیادا دزراوە دوای لێکۆڵینەوەی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
پۆلیسى گه‌رمیان لە راگەیەندراوەکەیدا ئه‌وه‌شر خستووەته‌ڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمه‌تباران دانیان بەتاوانەکەیانداناوەو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٦ بەندکراون.