سێ کاندیدی دیکە بایکۆتیان شکاند و دەستیان بە بانگەشە کرد

سێ کاندیدی دیکەی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە هەڵەبجە بایکۆتیان شکاند..

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەڵەبجە سێ کاندیدی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری ڕایانگەیاند دەستیان بە بانگەشە کردووە و ئەو بڕیارەیان شکاندووە کە سەرۆکی هاوپەیمانی دابووی.

بوشرا ڕەئوف کاندیدی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بە وێستگەی وتووە "ئێمە لە 19ی ئەم مانگەوە لەگەڵ چەند کاندیدێکی هاوڕێم بڕیارمان داوە دەستبکەین بە بانگەشەی هەڵبژاردنو بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی 30ی ئەیلول بکەین".

ڕاشیگەیاندووە "پێشتر لە کۆبونەوەیەکدا بەرهەم ساڵح پێی ڕاگەیاندین بایکۆتی هەڵبژاردن دەکەین لەبەر تەزویر و ساختەکاری، هەرچەندە ئێمە لەگەڵ ئەو بڕیارە نەبووین بەڵام لەبەر کەسایەتی سەرۆکی هاوپەیمانی بڕیارەکەمان قبوڵکرد".

دەشڵێت "دوای ئەوەی بینیمان بەرهەم ساڵح گەڕایەوە ناو ڕیزەکانی یەکێتی ئێمەش بڕیارماندا دەستبکەین بە بانگەشە و بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین".



PM:07:57:22/09/2018