سروە عەبدولواحید خۆى بۆ پۆستى سه‌ركۆمارى ئاینده‌ى عێراق كاندید ده‌كات و بڕیاره سبه‌ینێ له به‌غدا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایبگه‌یه‌نێت.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە "بڕیاره پێش نیوه‌ڕۆى سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 23ى ئه‌یلول سروه عه‌بدلواحید، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى په‌رله‌مان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجام بدات، دواڕۆژ له سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌ڕپێكراوه‌وه زانیویه‌تى سروه عه‌بدولواحید له‌و كۆنگره‌یه‌دا ئاشكرایده‌كات كه خۆى بۆ پۆستى سه‌ركۆمار كاندید ده‌كات".
ڕاشیگەیاندووە "ئه‌و ژنه كورده پێشتر هه‌موو پێداویستییه‌كانى خۆكاندیدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌كردووه و ته‌نها ئه‌وه ماوه سبه‌ینێ رایبگه‌یه‌نێت".