ڤاڵڤێردی ترسی لە رووبەرووبونەوەی جیرۆنا نیشاندا



لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە پێش یاری سبەی یانەکەی بەرامبەر بە یانەی جیرۆنا لە هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، ترسی لە رووبەڕوووبونەوەی ئەو یانەیە نیشانداو  بە تیپێکی مەترسیداری ناوبردن.
ڤاڵڤێردی رایگەیاند ئەوان تیێکی لە هێلی بەرگری وهێرشبردندا بەهێزن ئەم یارییە وەکو یاری وەرزی رابردوو نابێت کاتێک ئێمە بە ئەنجامێکی گەورە بردنەوەمان تۆمارکرد بۆیە ئەوان بۆ بردنەوە دێن بۆ یاریەکەو ئێمەش دەبێت براوە بین.

پاشان وتی جیاوازیەکی گەورە لە نێوان تیپی ئێستاو وەرزی رابردوو نابینم هەردو تیپ بۆ بردنەوە زۆر بە پەرۆشن یاریزانەکانم هەموو کات هەوڵی بردنەوە دەدەن و تامەزرۆن بۆ نازناوەکان.



PM:08:34:22/09/2018