نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدای پایتەختی عێراقە و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەشیدا لەگەڵ عەممار حەکیم کۆبووەتەوە و دواتر لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبووەتەوە و دواتر مالیکی بینیوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی، بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و نووری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا کۆبووە و تاوتوێی دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و پرسی سەرۆککۆمار کرا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم لەسەر کۆبوونەوەی حەکیم و بارزانی "له كۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد و هیوایان خواست كه قۆناغه‌كانی داهاتوو قۆناغی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بێت و پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی ته‌ندروستی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت، كێشه‌كانی عێراق له ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا، به‌خۆیه‌وه ببینێت."
هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان له پره‌نسیپه‌كانی هاوسه‌نگی و سازان و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له عێراق كرده‌وه و داكۆكییان له پێویستیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موویان خۆیان له پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراقدا ببیننه‌وه.