یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر سەردانەکەی نچیرڤان بارزانی بڵاوکردەوە

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی نچیرڤان بارزانییەروە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تاک لایەنە چونەتە بەغدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هاتووە " به‌ پێچه‌وانه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستى، ئه‌مرۆ 22/9/2018 له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌گوێبیستى هه‌واڵى چوونه‌ به‌غداى وه‌فدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان بووین كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان تاك لایه‌نه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌لێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و به‌ تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك كۆمار، پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ربژێرى خۆى دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌م پۆسته‌ كه‌ (دكتۆر به‌رهه‌م صالح)ه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان تاك لایه‌نه‌ گفتوگۆى كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانى ناو په‌رله‌مان."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تا ئه‌م ساته‌ش ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى نه‌گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى به‌ربژێره‌كه‌ى به‌ پێى یاسایى په‌یڕه‌و كراو وه‌كو چاوه‌ڕوانیه‌ك بۆبه‌ده‌ست خستنى یه‌ك هه‌ڵوێستى، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ى برایانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ك ریزى ناو ماڵى كورد و یه‌ك هه‌ڵوێستى نایه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ سۆنگه‌ى باوه‌ڕى به‌ ئیستحقاقاتى سیاسى گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵئه‌سێ به‌كارى پێویست بۆ ڕاییكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ سیاسى و یاساییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ به‌ربژێره‌كه‌ى خۆى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى نوێ له‌ به‌غدا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵماندا پێكه‌وه‌ بكه‌وینه‌وه‌ گفتگۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵام جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ برایانى پارتى هیچ جۆره‌ ئاماده‌ییه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رنه‌بڕى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تا هه‌نوكه‌ش سوره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تى كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ته‌كه‌مان و به‌هێزكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا، وه‌ دیاره‌ كه‌ ڕووداوه‌كانى ڕابردووش ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ هیچ كات كارى تاك لایه‌نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌تكه‌ماندا نه‌بوه‌و نابێت".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داواى یه‌ك هه‌ڵوێستى و چوونه‌ به‌غدا به‌ یه‌ك تیمى له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردوه‌ بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیستحقاقاتى میلله‌ته‌كه‌مان به‌ پێى ده‌ستورى هه‌میشه‌یى عێراق.

به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستى، ئه‌مرۆ 22/9/2018 له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌گوێبیستى هه‌واڵى چوونه‌ به‌غداى وه‌فدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان بووین كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان تاك لایه‌نه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌لێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و به‌ تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك كۆمار، پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ربژێرى خۆى دیاریكردوه‌ بۆ ئه‌م پۆسته‌ كه‌ (دكتۆر به‌رهه‌م صالح)ه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان تاك لایه‌نه‌ گفتوگۆى كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كانى ناو په‌رله‌مان.

هه‌رچه‌نده‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تا ئه‌م ساته‌ش ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى نه‌گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى به‌ربژێره‌كه‌ى به‌ پێى یاسایى په‌یڕه‌و كراو وه‌كو چاوه‌ڕوانیه‌ك بۆبه‌ده‌ست خستنى یه‌ك هه‌ڵوێستى، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ى برایانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ك ریزى ناو ماڵى كورد و یه‌ك هه‌ڵوێستى نایه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ سۆنگه‌ى باوه‌ڕى به‌ ئیستحقاقاتى سیاسى گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵئه‌سێ به‌كارى پێویست بۆ ڕاییكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ سیاسى و یاساییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ به‌ربژێره‌كه‌ى خۆى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى نوێ له‌ به‌غدا، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵماندا پێكه‌وه‌ بكه‌وینه‌وه‌ گفتگۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ڵام جێگاى سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ برایانى پارتى هیچ جۆره‌ ئاماده‌ییه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رنه‌بڕى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تا هه‌نوكه‌ش سوره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تى كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ته‌كه‌مان و به‌هێزكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا، وه‌ دیاره‌ كه‌ ڕووداوه‌كانى ڕابردووش ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماندوه‌ كه‌ هیچ كات كارى تاك لایه‌نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌تكه‌ماندا نه‌بوه‌و نابێت.

ڕاگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسى

یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

22/9/2018



PM:10:33:22/09/2018