پارتی بە نهێنی کۆدەبێتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ بە نهێنی کۆبووەتەوە و تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی میدیای ڕاگەیاند، کە بە دوور لە چاوی میدیا مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی کۆبوونەتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بووە.

هەروەها سپی زانیویەتی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش یەکێکی دیکەبوون لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.



AM:12:05:23/09/2018