بە مەبەستی "پشوودان" سێ بەرپرسی
باڵای یەکێتی هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشیان پاریسی
پایتەختی فەڕەنسا دەبێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان ڕایگەیاند کە هەریەکە لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی و
عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دلێر سەید مەجید بەرپرسی دارایی یەکێتی هەرێمی
کوردستانیان جێهێشتووە.
سپی زانیویەیتی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا
ئەو بەرپرسانە هەرێمی کوردستانیان بەرەو فەڕەنسا جێهێشتووە و تا ئێستاش هۆکاری
نهێنی چونە دەرەوەی ئەو سێ بەرپرسە لەم ساتەدا نەزانراوە.