وەفدێکی باڵای یەکێتی بۆ پرسی سەرۆک کۆمار سەردانی بەغدا دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی شاری بەغدا بکەن تا کاربکەن بۆ ئەوەی د.بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت.

بەرپرسێکی باڵای یەکێتی بە "سپی" ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئەیلول، وەفدێکی یەکێتی کە پێکهاتووە لە هەریەکە لە (د.بەرهەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هەروەها جوان ئیحسان و خالید شوانی و فریاد ڕەواندوزی ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی سەردانی بەغدا دەکەن.

"سپی" زانیویەتی، کە یەکێتی لە ڕێگەی ئەم وەفدەوە دەیەوێت کاربکات تا یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێتەوە.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 25ی ئەیلول پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و سەرۆک کۆمارێکی نوێ بۆ عێراق دەستنیشان بکات.


AM:09:10:23/09/2018