پەرلەمان هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخات

بڕیارە رۆژی سێشەممە ٢٥ی ئەیلول دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام لە کارنامەی دانیشتنەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار هەڵگیراوەو نەخراوەتە نێو کارنامەی دانیشطنەکەوە.

بەپێی خشتەی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کەلەلایەن ئەنجومەنەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دانیشتنەکەدا دوو پرس تاوتوێ دەکرێن.

بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانە، بڕگەی دووەمیش  بارودۆخی پارێزگای بەسرە و پرسی دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو پارێزگایە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

بڕیاربوو رۆژی سێشەممە ٢٥ی ئەیلول لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کە لە پشکی کوردە بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.


AM:10:53:23/09/2018