نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا

ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٢ی ئەیلول نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان و مايك پۆمپيۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنىیان ئەنجامدا.

میدیاکانی پارتی بڵاوکیان کردەوە له‌ وپه‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌دا نێچيرڤان بارزانى و پۆمپيۆ، تاووتوێى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئايینده‌ى پرۆسه‌ى سياسيى عێراقيان كرد و تيشكيان خسته‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمار و كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌رخستن و به‌ره‌وپێشبردنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هيوايان خواست كه‌ قۆناغى داهاتووى عێراق، قۆناغى سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى بێت و حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى داهاتووى عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکادا مایك پۆمپيۆ ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى رۆڵى كارا و به‌رچاوى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌شداريى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پێكهێنانى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى وڵاتدا كرد.

هەر لە پەیوەندیەکەدا  په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى تاوتوێ کراوە.



AM:11:28:23/09/2018