پشتیوان سادق ئەندامی سەركردایەتی پارتی ڕایگەیاند، ئەگەر یەكێتی بە بێ ڕاوێژ و تاكلایەنە كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاریبكات ئەوە بۆ پارتیش ڕەوایە تاكلایەنە حكومەتی هەرێم پێكبهێنێن.
پشتیوان سادق لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەگەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستان یان خەڵكێك لە ناو یەكێتی پێی وابێت كە بە بێ پارتی سەرۆك كۆماری عێراق دادەنێت، ئەوا ئەو مەنتقە بۆ پارتیش راستە كە ئەگەر سبەینی پارتی دیموكراتی كوردستان هەمان شتی كرد بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بێ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دابمەزرێنێت".
ئەمەش لە كاتێكدایە پارتی ڕەتیكردەوە ڕازیبێت بە كاندیدكردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و دەڵێت ئەگەر لەگەڵ یەكێتی نەگەنە ئەنجام ئەوا ئەوانیش كاندیدی تایبەت بە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەبێت.
دوێنێش شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدای كرد لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەبارەت بەم پرسە كۆبوویەوە و ئەمڕۆش سەردانی موقتەدا سەدری لە نەجەف كردووە.