بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لێدوان لە بەڕێوەبەری پەروەردەكانی سنووری ئەو پارێزگایە قەدەغە دەكات و دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك بۆیان نییە لێدوان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بدەن".
بەپێی نوسراوێكی فەرمی، كە رۆژی 17ی 9ی 2018 لەلایەن دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەرچووە، ئاگادارییەك ئاراستەی بەڕێوەبەری پەروەردەكانی (رۆژهەڵات، رۆژئاوا، شارباژێڕ، قەرەداغ، شارەزوور، سەیدسادق، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، دوكان، رانیەو پشدەر) كراوە، تێیدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە هیچ بەڕێوەبەری پەروەردەیەك بۆی نییە لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدات.