پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، هێزەكانیان دوو كەسیان دەستگیركردووە كە لە دوو كاتی جیاوازداهەستاون بە دزینی 22 پارچە ئاسن(شێلمان) .

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بەدواداچوون و هەوڵێكی زۆر و بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەلایەن بنكەی پۆلیسی حاجیاوا، دوێنێ یەكشەممە دوو كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە دوكانێك دەستگیركران كە تەمەنیان 15 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرن و  دانیشتوی حاجیاوایە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە كاتی لێكۆڵینەوەدا تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.


PM:01:12:24/09/2018