کۆمسیۆن: تەواوی سندوقەكانی دەنگدان ئامادە کراون

ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسى سەرقاڵى ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.

ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆن لە پەیجى تایبەتى خۆى بڵاویکردەوە، هۆبەی لۆجستی و گواستنەوە لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ئێستادا ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، تەواوی سندوقەكانی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئامادە كراون.

بڕیارە ٣٠ ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى خولى پێنجەمى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێمیش سەرقاڵى ئامادەکارییەکانى ئەنجامدانى پرۆسەکەیە.



PM:03:16:24/09/2018