کۆڤان
بابێ مونایێ، ھونەرمەندی میوزیکژەن و برای ھونەرمەند عەبدولواحید زاخۆیی، بەھۆی
نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ماڵپەڕی
باس بڵاویکردووە. ئەو ھونەرمەندە ژەنیاری ئامێری ساز و ئۆرگ بووە، ھەروەھا زۆربەی
کاری میوزیکی گۆرانییەکانی عەبدولواحید زاخۆیی، ھونەرمەندی کۆچ کردووی کوردی
کردووە.
ئەو
میوزیکژەنە، چەند ساڵێکە ھیچ کارێکی نوێی ھونەریی نەبووە و لەگەڵ ھیچ گۆرانیبێژێکی
دیکەشدا دەرنەکەوتووە.