عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، لە مانگی ئابدا کۆی نەوتی هەناردەکراو زیاتر لە ١١١ ملیۆن دۆلار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بڕی ئەو نەوتەی کە لەمانگی ئابدا لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەناردە کراوە گەیشتووەتە 111 ملیۆن و 61 هەزار و 618 بەرمیل نەوت .

ئەوەشخراوەتەڕوو، داهاتی ئەو بڕە نەوتەی کە هەناردە کراوە گەیشتووەتە 7 ملیار و 735 ملیۆن و 548 هەزار دۆلار، بەجۆرێک  هەر بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 69.651 دۆلار.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ئامارەکەی سۆمۆدا بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاوی کەرکوک تۆمارنەکراوە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەشكردووە، نەوتەکە لە لایەن 37 کۆمپانیای جیهانیەوە لە بەندەرەکانی بەسرە و خور ئەلعەمیة و عەوامات لە کەنداو هەناردەکراوە.



AM:10:27:25/09/2018