هەولێر.. لەدوای سەردانێکی قوباد تاڵەبانی ئاوی ناوچەیەک دەبڕدرێت

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  پاش ئەوەی سەردانی ناوچەیەکی هەولێر بۆ هەڵماتی هەڵبژاردن دەکات، ئاوی ناوچەکە دەبڕدرێت.

سەرچاوەیەک لە کەمپینی قوباد تاڵەبانیەوە بە "سپی"، "راگەیاند، لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی ١٩ی ئەیلول قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاسبکاران و دوکاندارانی لە ناوچەی پیشەسازی باشور-ی لەسەر رێگای مەخمور لە هەولێر بەسەر کردەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "رۆژێک دوای سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ ناوچەی پیشەسازی باشوور، خزمەت گوزاری ئاوی ئەو ناوچەیە بڕدراوە".

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، "لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا کە ماوەی هەفتەکە دەبێت، ئاوی ناوچەکە بڕدرراوەو رۆژانە لایەنگرانی یەکێتی بە تەنکەر ئاو بۆ ئەو ناوچەیە دەبەن".

ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێک ماوە هەڵمەتی هەڵبژاردن کۆتایی پێ دێت و رۆژ بە رۆژ هەڵمەتەکە گەرمتر دەبێت، رۆژی ٢٨ی هەڵمەتەکە کۆتایی پێ دێت، هەروەها رۆژی ٣٠ی ئەیلولیش هاوڵاتیان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.


PM:01:16:25/09/2018