برای شەهیدێکی پەکەکە، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لەشاری دەربەندیخان ئاوارەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە بە سەختی برینداردەکرێت.
پەیامنێرمان لە دەربەندیخانەوە بە "سپی" راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ئەیلول لەلایەن چەند کەسێکەوە بە دەمانچە هەڵکوترایە سەر ماڵەکەی لوقمان سەید، کە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و برای شەهیدی پەکەکە"ڕێباز تیلەکۆ"یە، کە پێشتر لە باکور کوردستان شەهید بووە.
وتیشی، ئەو چەکدارەنە دەمانچەی بێدەنگ لوقمان سەید بە سەختی برینداری دەکەن، لە ئیستادا ناوبراو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدایە.
پەیامنێرمان باسی لەوەشکرد، لوقمان سەید بەوپێیەی فیشەکەکە بەرسەری کەوتووە، باری تەندروستی سەخت و ناجێگیرە.
سێ رۆژ لەمەوپێش لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڵکوترایە سەر بارەگایەکی تەڤگەی ئازادی لە گەڕەکی چوار باج لە شاری سلێمانی و هەرچی ئامێرو کەلوپەلی ناو مەکتەبەکەیە تێکشکێنرا.