پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆماتباری راگەیاند

پۆلیسى هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری لە نزیک بازاڕی لەنگە و گەڕەکی هەڤاڵان راگەیانده، كه‌ كارى دزیکردنیان ئه‌نجامداوه‌.

سیروان حه‌مید حسێن، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بەبوونی دوو ڕووداوی دزیکردن، بەپشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیان ناسنامەی هەردوو "تۆمەتبار" ئاشکرا بکەن و دەستگیریان بکەین.

وتیشی،" تۆمەتباری یەکەم ناوی (ا .ع. ع.)، تەمەن(۲۰) ساڵ، دوای دەستگیرکردنی دانیناوه‌ بەتاوانەکەی دا،کەهەڵسابوو بە دزینی بڕی پێنج ملیۆن دیناری عیراقی و( 800) دۆلاری ئەمەریکی و بڕێک زێڕ لە نزیک بازاڕی لەنگە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،"تۆمەتباری دووەم ناوی (ب. ح. ع) تەمەن (۲۳) ساڵ دانیناوه‌ بەتاوانەکەیدا، کە هەڵساوە بە دزینی بڕی چوار هەزار و 500 دۆلاری ئەمەریکی و بایی (۷٥۰) دۆلاریش کارتی مۆبایلى لە گەڕەکی هەڤاڵان".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،"  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تاوانەکە کرایەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا و، بڕیاردرا بەبەندکردنی تۆمەتباری یەکەم بەپێی ماددە (٤٤٦) و تۆمەتباری دووم بەپێی ماددە (٤٤٤) لە یاساى سزادانى عیراقى".



PM:08:26:25/09/2018