هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری راگەیەندراوێکی لەسەر هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری جەختیکردەوە، کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ناکاتو هەر کاندیدێکیش بانگەشە بۆخۆی بکات پەیوەندی بە حزبەکەیانەوە نامێنێت.

لە بڕیارێکدا، کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، لەلایەن دەستەی دامەزرێنەران و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەرکراووە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، هاوپەیمانی بەردەوام بێت لەسەر بڕیاری بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەوەش هاتووە، هەرکاندیسێکی هاوپەیمانی بەشداری لە بانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن بکات، هیچ پەیوەندییەکی بە هاوپەیمانییەوە نامێنێت و هاوپەیمانیش بەرپرسیار نابێت لە دەرئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە، هەروەها هەڵوێستێکی پێچەوانەی بڕیارێکی فەرمی هاوپەیمانییە،





PM:08:39:25/09/2018