دەنگی تەقینەوەیەک لە هەولێر بیسترا

ئەمشەو سێشەممە ٢٥ی ئەیلول دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە سەر ڕێگەی كەسنەزان لە هەولێر بیسترا، دوای لێکۆڵینەوە دەركەوت دەنگی تەقینەوەیپێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل بووە.

پەیامنێری "سپی" لە هەولێر رایگەیاند، روداوەکە لە نزیك ماجیدی مۆڵ کە دەکەوێتە سەر رێگای کەسنەزان لە هەولێر روویداوەو دەنگێکی گەورە بیستراوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو،تا ئێستا هیچ زانیارییەک ورد لەسەر رووداوەکە نییە و سێ کەس بریندارن و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.



PM:09:35:25/09/2018