پارێزگار و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایانگەیاند رووداوی تەقینەوەكەی ئەمشەوی هەولێر، پەیوەندی بە پەلاماری تیرۆریستییەوە نەبووە.
دوای تەقینەوەكەی ئەمشەوی نزیك ماجدی مۆڵ، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند هیچ ئاماژەیەك نییە بۆئەوەی رووداوەكە پەلاماری تیرۆریستی بووبێت.
ئەوەشیخستەڕوو كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا هیچ مادەیەكی تەقینەوە لە شوێنی رووداوەكە نەدۆزراوەتەوە.
لای خۆشیەوە عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر جەختیكردەوە كە تەقینەوەكە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و پەیوەندی بە كاری تیرۆریستییەوە نییە.
لە رووداوەكەدا 3 كەس بریندار بوون و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتان. هێزە ئەمنییەكانی هەولێرش رایانگەیاند كە لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.