لە جامی یانە پیشە گەرەکانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەریونایتد لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا بە یانەی دێربی کاوتنی پلە دوو بە لێدانەکانی سزا دۆڕاو لە جامەکە کرایە دەرەوە.
هەردو یانە ماوەی ٩٠خولەک بە دوو گۆڵ یەکسانبوون، کە گۆڵەکانی یونایتد ماتاو فیلاینی تۆماری کردو گۆڵ دێربی کاوتنیش هەریەکە لە " ویلسۆن و،ماریۆت تۆماریان کرد.
لە کاتی لێدانەکانی سزا یانەی مانچستەریونایتد ٨-٧ دۆڕاو لە جامەکە کرایە دەرەوەو دێربی کاوتنیش گەیشتە قۆناغی داهاتوو.