کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ دەنگدانی تایبەت جگە لە
مۆری کۆمسیۆن هەر نیشانەیەکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا پوچەڵ دەبێت.
کۆمسیۆن ڕوونیدەکاتەوە، بۆ
دەنگدانی تایبەت جگە لە مۆری کۆمسیۆن کە تایبەتە بە دەنگدان، هەر نیشانەیەکی تر
بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا دەنگەکە بە پوچەڵ هەژماردەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە بڕگەی (٧) لە خشتەی
روونکردنەوەی چۆنیەتی دیاریکردنی دەنگە دروست و پوچەڵەکان لاپەڕە (٣٣) لە
(ڕێکارەکانی تایبەت بە دەنگدان و لە یەکجیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان) بۆ
دەنگدانی تایبەت جێبەجێ ناکرێت.