لە بارەی پشووی هەفتەی داهاتووەوە بڕیار درا

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، "تەنھا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨ دەکرێتە پشوو"، دەشڵێت:"ھیچ بڕیارێک نەدراوە ڕۆژی دوشەممەی داھاتوو ١ی ١٠ی ٢٠١٨ بکرێتە پشوو".

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە "ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ٩ی ٢٠١٨ کە ڕۆژی ھەڵبژاردنە یەکلابۆتەوە پشوی ڕەسمیە بۆ فەرمانبەران، بەڵام تائێستا ھیچ بڕیارێک نەدراوە ڕۆژی دوشەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٨ بکرێتە پشوو، ئەوەی ھەیە ڕۆژی دوشەممە دەوامی ئاسایی فەرمانبەرانە".

ڕاشیگەیاندووە، "ئەوەی لەئێستادا بڕیاری لەبارەوە دراوە تەنھا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوەو چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی دوشەمەی داھاتوو دەوامی ئاسایی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوەو تەنھا یەک ڕۆژ دەبێتە پشوو".



PM:04:05:26/09/2018