قاسمی سلێمانی لەرازیکردنی پارتی و یەکێتی بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار شکستی خوارد

پیاوە گەورە ئەمنی و سەربازیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، قاسمی سلێمانی شکستی خوارد لە رازیکردنی پارتی و یەکێتی لە کاندیدکردنی کەسێکی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند پاشئەوەی قاسمی سلێمانی رۆژی سێ شەممە سەردانی هەولێری کردو لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و مەسعود بارزانی و نێچرڤان بارزانی و بەجیا کۆبووە، ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ بەغداو شکستی خوارد لەو هەوڵەی قەناعەت بە بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ بکات تا لەسەر یەکێک لە هەردوو کاندیدی پارتی و یەکێتی، فواد حسێن و بەرهەم ساڵح رێکبکەون لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو گفتوگۆ نهێنیانەی لەنێوان سەرکردەکانی پارتی و یەکێتیدا ئەنجام دەدرێت، بەرامبەر یەکتر ئاماژە بە دابەشکردنی هەرێم و دوو ئیدارەیی دەکەن ئەوە لە کاتێکدا کە ئەگەر هەردوولا نەگەنە ئەنجام.

سپی زانیوویەتی دوای ئەوەی بڕیار بوو رۆژی دوو شەممە فەرمانگەی قەرارگای قودس، قاسمی سلێمانی سەردانی هەولێر بکات و میدیا کوردیەکان. لە پێشیشیانەوە ماڵپەڕی سپی میدیا هەواڵی هاتنەکەی بلآوکردەوە، بەلآم دوو شەممە ئەو سەردانەی نەکردوو، دوێنێ سێ شەممە ٢٥ ی ئەیلول سەردانەکەی ئەنجام دا. 



AM:12:14:27/09/2018