سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و 30 كه‌سه‌ی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندیدكردوه، ته‌نها حه‌وت له‌و كاندیدانه مه‌رجی بون به‌سه‌رۆك كۆماری تێدایه.
له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر فۆڕمی خۆ كاندیدبونیان بۆ سه‌رۆك كۆمار پڕكردۆته‌وه کە ژمارەیان 30 کەسە ته‌نها حه‌وت له‌و كاندیدانه مه‌رجی بون به‌سه‌رۆك كۆماری تێدایه‌و ده‌توانێت به‌شداریی ئه‌و كێبڕكێیه بكات".
بڕیاروایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پرۆسه‌یه‌كدا سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵبژێرێت كه دواتر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.