وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هەوهاڵی شاجوانی پێشووی عێراق (تاره فارس)ی پشتراستکردەوەو رایگەیاند، کە له‌شاری به‌غدا به فیشه‌ک کوژراوه.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا، کە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە تیایدا سەیف بەدر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئەیلول تەرمی تارە فارس گەیەنراوەتە یه‌كێک له نه‌خۆشخانه‌کانی به‌غدا ، کە ئاسەواری سێ فیشه‌کێک به جەستەیەوە بووه.
تاره فارس یەکێکە لە خانمە مۆدێلەکانی عێراق کە هەمیشە بە وێنە وروژێنەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکرد، لە ساڵی (1996) لە دایکبووەو لە نێوان وڵاتانی تورکیا و عێراق و ئیمارات ده‌ژیا، هەروەها له ساڵی 2014 وه‌ک هاوه‌ڵی شاجوانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.