بەرپرسێکی هاوپەیمانی: دەنگ بە یەکێتی بدەن
هاوپەیمانی: هەر کەسێک بانگەشە بۆ لایەنێکی دیکە بکات بەشێک نییە لە ئێمە

بەپرسی پێشووی میدیای فەرمی هاوپەیمانی ڕایگەیاند کە باشترین بژاردە ئەوەیە دەنگ بە لیستی یەکێتی بدرێت و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەریش ڕایدەگەیەنێت هەرکەسێک بانگەشە بۆ لایەنێکی دیکە بکات هاوپەیمانی نییە.

سلێمان عەبدوڵا یونس، سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی خەندان کە پێشتر ئەو میدیایە زمانحاڵی فەرمی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بوو، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی " من وایدەبینم، باشترین بژاردە لەئێستادا و لەدۆخێکی ئاوادا، کە دەکرێت بەھۆیەوە بەرنامە بەھا و باوەڕەکانی ھاوپەیمانی تێدا بھێنرێتە دی، بەتەنھا دەنگدان و پشتیوانیکردنە لە لیستی ١٠٥ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەسەرۆکایەتی قوبادی کوڕی مامی گەورەمان".

لە بەرامبەردا عوسمان گوڵپی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بە سپی میدیای ڕاگەیاند "هاوپەیمانی سورە لەسەر بڕیاری بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن و هەر کەسێك پێچەوانەی ئەم بڕیارەی هاوپەیمانی هەنگاو بنێت ئەوا رای شەخسی خۆیەتی و پەیوەندی بە هاوپەیمانیەوە  نییە".

ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی ڕاشیگەیاند وە هەرکەسێك بانگەشە بۆ هەر لیست و قەوارەیەك بکات بەشێکە لەو قەوارە و لەسەر هاوپەیمانی ماڵ نیە و ڕای هاوپەیمانیش نییە.



PM:09:39:27/09/2018