بههۆی
پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلهوه لهسهر رێگای كهركوك خهلهكان، چوارپێشمەرگە
سوتان و گیانیان لەدەستدا
پۆلیسی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ ههینی 28ی ئهیلولی 2018، لەسەر رێگای خەلەكان – رانیە دوو ئۆتۆمبێل لە
جۆری (قەمەرە، تاكسی و ئۆتۆمبێلێكی گەڵابە، بارهەڵگر) پێكیانداو بەهۆیەوە
ئۆتۆمبێلی جۆری قەمەرە، تاكسی سوتاو سەرجەم سەرنشینانی كە چوار كەس بوون
گیانیانلەدەستدا.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەی پۆلیسدا هاتووە دوای گەیشتنی هێزەكانی
پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان تەرمی قوربانییەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كران،
بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەكەیانەوە تا ئێستا ناسنامەكانیان ئاشكرا نەكراوە.
لە ئێستاشدا و لەلایەن بنكەی پۆلیسی خەلەكانەوە پەڕاوی
لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكەش لەلایەن
هێزەكانی پۆلیسەوە دەستبەسەرە.