لە شاری دەربەندیخان ڕێژەی بەشداریکردن ٩٣٪ی
تێپەڕاند و یەکێتی لە کۆی ٩٣١ دەنگ ٤٦٨ دەنگی بەدەستهێناوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی لە شاری
دەربەندیخان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان توانیویەتی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت
و لە کۆی ٩٣١ دەنگی بەشدار بوو توانیویەتی ٤٦٨ دەنگ بەدەستبهێنێت و لە پلەی
دووهەمیشدا بزووتنەوەی گۆڕان دێت کە توانیویەتی ١٧٩ دەنگ بەدەستبهێنێت.
جوڵانەوەی نەوەی نوێش توانیویەتی پلەی سێهەم
بەدەستبهێنێت و ٧٧ دەنگی بەدەستهێناوە و کۆمەڵ ٢٦ دەنگی بەدەستهێناوە.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ٢٢ دەنگ و
بەرەی ئیسڵاح ١٢ دەنگ و لیستی ئازادی سێ دەنگی بەدەستهێناوە.
هەر بە گویرەی زانیارییەکانی سپی ١١٦ دەنگی
پوچەڵ لە دەنگدانەکەدا هەبووە.
فۆتۆ: ئەمیر حەسەن - سپی