وەفدێکی باڵای یەکێتی بۆ پشتگیری بەرهەم ساڵح دەچنە بەغدا

سبەی دوای بەشداریکردن لە دەنگداندا، وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ سەردانی بەغدا دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند سبەینێ وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی سەردانی بەغدا دەکەن.

وتیشی سەردانەکە دوای بەشداریکردنی ئەو سەرکردانەی یەکێتیدا دەبێت لە هەڵبژاردندا.

هاوکات له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی  "دائیره‌ حوار"ی كه‌ناڵی عیراقییه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح  كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاشكرایكرد، كه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشتگیری هێزه‌ سیاسییه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی عیراقی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكدیشیكردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار پابه‌ند ده‌بێت به‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوری عیراق، كه‌ یه‌كێك له‌ به‌نده‌كانی پاراستنی یه‌كڕیزی وڵاته‌و هه‌مان كات به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی عیراقێكی ئارام و سه‌قامگیردا، ئه‌وه‌شی دووپارتكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ به‌غداوه‌ ده‌كرێن، نه‌ك له‌ پایته‌ختی وڵاتانی تر. 



PM:11:30:29/09/2018