شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی
هەولێری یەکێتی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری سلێمانی بەشداری دەنگدانی کرد.
کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ، شاڵاو
کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی لە شاری سلێمانی دەنگیدا و
ڕایگەیاند دەنگی لە سلێمانی هاتووەتەوە بۆیە لە سلێمانی دەنگیداوە.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پاسپۆرتی پێبوو بۆ دەنگدان
و لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی کرد.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕاشیگەیاند کە
بەڵگەنامەیەک بە ناو و ئیمزای ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە کە باس لەوە دەکات کە تەزویر
بۆ یەکێتی بۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەوە بە تەواوی دوورە لە ڕاستییەوە.